کوردستان
زانكۆیه‌ك بڕیاری یه‌كپۆشی ده‌دات
ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز

له‌ نوسراوێكی زانكۆی ڕاپه‌ڕیندا داوا له‌ سه‌رجه‌م كۆلێژ و به‌شه‌كان ده‌كرێت سیسته‌می یه‌ك پۆشی په‌یڕه‌و بكه‌ن، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌،به‌ له‌به‌رچاوگرتنی قه‌یرانی دارایی و نه‌مانی جیاوازی چینایه‌تی له‌نێوان خوێندكاراندا ئه‌م بڕیاره‌ جێبه‌جێ بكه‌ن.
زانكۆی ڕاپه‌ڕین نوسراوێكی بڵاو كردۆته‌وه‌ كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ڕی ئاڕاسته‌ كه‌وتووه‌ تێیدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت: به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و خراپی دۆخی ئابوری هاوڵاتییان داوا له‌ سه‌رجه‌م كۆلێژ و به‌شه‌كانی زانكۆمان ده‌كه‌ین له‌ ڕێگه‌ی ڕاگرو سه‌رۆك و یاریده‌ده‌ره‌كانه‌وه‌ به‌رچاو ڕونی ته‌واو بده‌ن به‌ خوێندكاران له‌باره‌ی سوده‌كانی یه‌ك پۆشی.
ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌: به‌ بۆچونی شاره‌زایانی په‌روه‌رده‌ش ئه‌م بڕیاره‌ ڕێگر ده‌بێت له‌ دیارده‌ی مۆدێلات و دروست بونی فشاری ده‌رونی خوێندكاران به‌ هۆی جیاوازی له‌نێوانیاندا.
gellerytitle

gellerytitle

259 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/21/2017 3:58:07 PM
Print Friendly and PDF
زیاتر ...
تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ