زانست
-ناسا- وێنه‌یه‌كى سرنجڕاكێشى هه‌ساره‌یه‌ك بڵاوده‌كاتەوە
وه‌رگیران: ڤانیا بێستون

بریكارێکى ئه‌مه‌ریكى بۆشاییى ئاسمان (ناسا) له‌م دوایانه‌دا وێنه‌یه‌كى زۆر ڕونى هه‌ساره‌ى (مشترى) بڵاوكرده‌وه‌ ،جه‌مسه‌رى باشوورى به‌شێوه‌یه‌كى زۆر ئاشكرا ده‌ركه‌وتووه‌.
به‌گوێره‌یى ڕۆژنامه‌ى (تلغراف) ى به‌ریتانى وێنه‌یى ئه‌و موشه‌كه‌ى (جونو بۆشایى) یه‌ى پیشان دا له‌مانگى شوباتداکە (۲٦۸٠٠ میل) له‌ سه‌رووى هه‌وره‌وه‌ بوو.
گه‌ردوون ناس –جون لندینو- ئاماژه‌ى به‌وه‌دا ناردنى ئه‌و موشه‌كه‌ بۆ بۆشایى ئاسمان  ، مه‌به‌ستمان ئاشكراكردنى ڕواڵه‌تى نوێ ى گه‌وره‌ى هه‌ساره‌كانه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ى هه‌ساره‌ى خۆر.
(سكوت بولتون) یه‌كێكه‌ له‌ به‌رپرسه‌كانى موشه‌كى (جونو) زانیارى ده‌رباره‌ى  به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ساره‌ى (مشترى) داو ڕوونى كرده‌وه‌ كه‌ به‌شێوه‌یەکی ئاسۆیی فراوان ئیشیان له‌سه‌ر هه‌ساره‌ى (مشترى) كردووه‌ تا بتوانن له‌ڕێگه‌ى ئه‌وه‌وه‌ ئیش له‌سه‌ر هه‌ساره‌كانى تر بكه‌ن.
موشه‌كى (جونو) دەربارەی گرنگی هه‌ساره‌ى (مشترى) ئاماژه‌یان به‌وه‌دا ، له‌ مانگى ته‌مووزى 2016 دا ، پێویستیان به‌ (54 ) ڕۆژ بووه‌ بۆ خولانه‌وه‌ى هه‌ساره‌كه‌ ، به‌ڵام تا ئێستا له‌چواره‌م خولانه‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوون ، كه‌له‌ دووه‌مى مانگى شوباتداى رابردوودا ئه‌نجامیان دا.
381 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/21/2017 3:28:23 PM
Print Friendly and PDF
زیاتر ...
تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ