وه‌رزش
ترامپ ڕاوێژكارێكی نوێ ده‌ست به‌كار ده‌كات
وه‌رگێڕان :شانیا حه‌سه‌ن

پاش ئه‌وه‌ی مایكڵ فلین ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه‌ دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد : جه‌نه‌ڕاڵ ئاتش ئارماكماسته‌ری ته‌مه‌ن 54 ساڵی وه‌ك ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی ده‌ست به‌كار كردووه‌و   وه‌ك "پیاوی خاوه‌ن شاره‌زای سه‌رسوڕهێنه‌ر" ناویده‌بات.
دوێنێ  دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: جه‌نه‌راڵ هیربرت رایمۆند ماكماسته‌ر دامه‌زراندووه‌ وه‌ك ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی ، ئه‌م دامه‌زراندنه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه‌ ماكماسته‌ر شوێنی مایك فلین بگرێته‌وه‌ له‌كاتێكدا كه‌ مایك فلین له‌ پاش 25 ڕۆژ له‌ ده‌ست به‌كار بوونی ترامپ ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه‌.
 هه‌روه‌ها له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌ ماراگۆ له‌ فلۆریدا ترامپ ماكماسته‌ری به‌ "پیاوی خاوه‌ن شاره‌زای سه‌رسوڕهێنه‌ر" ناوبرد و لای خۆشییه‌وه‌ ماكماسته‌ر وتی"جێی شانازییه‌ بتوانم خزمه‌تی میلله‌تی خۆم بكه‌م".
جێی ئاماژه‌یه‌ ماكماسته‌ر ده‌رچووی كۆلێژی ئه‌كادیمیای سه‌ربازییه‌ بۆ ساڵی 1984 ، وه‌ له‌ زۆرێك له‌ شاره‌كان به‌شداری جه‌نگی كردووه‌ له‌ ماوه‌ی خزمه‌تی سه‌ربازییه‌كه‌یدا هاوشێوه‌ی ئه‌فغانستان و عێراق جه‌نگی كه‌نداو له‌ ساڵی 1991.
274 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/21/2017 3:25:06 PM
Print Friendly and PDF
زیاتر ...
تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ