کوردستان
كۆمپانیایه‌ك نه‌وتی هه‌رێم ده‌كرێت و پێشه‌كی پاره‌كه‌ی ده‌دات
ئاڕاسته‌:تاژاو محه‌مه‌د


بۆ كڕینی نه‌وتی خاوی هه‌رێم گه‌وره‌ كۆمپانیایه‌كی نه‌وتی ڕوسیا، ڕایگه‌یاند،  گرێبه‌ستێكمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واژۆ كردووه‌ و پاره‌ی نه‌وته‌كه‌ش پیشه‌كی ده‌ده‌ین.
كۆمپانیای ڕوس نه‌فت، كه‌ گه‌وره‌ترین كۆمپانیای نه‌وتی ڕوسیایه‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌‌ و تلیدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرێبه‌ستێكیان واژۆكردووه‌ بۆ كڕینی نه‌وتی خاوی هه‌رێم.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، كۆمپانیای ڕوس نه‌فت بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كڕێت ‌و ده‌یگوازێته‌وه‌ بۆ پاڵاوگه‌كانی له‌سه‌رانسه‌ری جیهان و ئیگۆر سیتشین سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیاكه‌ش خۆشحاڵی خۆی نیشانداوه‌ بۆ واژۆكردنی ئه‌و گرێبه‌سته‌.
هه‌روه‌ك ڕاسیگه‌یاندووه‌ :گرێبه‌سته‌كه‌ له‌په‌راوێزی كۆنفرانسی هه‌فتانه‌ی نه‌وت له‌شاری له‌نده‌ن واژۆكراوه‌ ‌و ڕوس نه‌فت پێشه‌كی پاره‌ی كڕینی نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێم ده‌دات.
له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، هیچ ئاماژه‌یه‌ك به‌ بڕی نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی هه‌رێم و نرخی نه‌وته‌كه‌ نه‌كراوه‌.
تا ئێستاش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستا ن هیچ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌ باره‌ی ئه‌و گرێبه‌سته‌وه‌ ئاشكرانه‌كردووه‌.
 
ڕوس نه‌فت، گه‌وره‌ترین كۆمپانیای نه‌وتی ڕوسیایه‌ و له‌ ساڵی ١٩٩٣ دامه‌زراوه‌ و %٦٥ ی پشكه‌كانی هی حكومه‌تی روسیایه‌، نوسینگه‌ی سه‌ره‌كیشی له‌نزیك كۆشكی كرملین-ی ئه‌و وڵاته‌یه‌.
283 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/21/2017 3:18:38 PM
Print Friendly and PDF
زیاتر ...
تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ