کوردستان
قائیمقامی سلێمانی"ھه‌وڵه‌كان بۆ خزمه‌تكردن چڕده‌كه‌ینه‌وه‌"
ئاڕاسته‌:تاژاو محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی پشتگیریكردنی كاره‌كانی و پیرۆزبایی لێكردن و ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه‌، ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی سه‌ردانی قائیمقامی نوێیان كرد.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2017.2.21  به‌شێك له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ لیستی سه‌وز، سه‌ردانی قائیمقامی نوێی سلێمانیان كرد و پشتیوانی ته‌واوی ھاوكاری خۆیان بۆ كاره‌كانی ده‌ربڕی.

وێڕای به‌خێرھێنان وسوپاسكردنیان ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی وتی: به‌پشتیوانی خوای گه‌وره‌ و یارمه‌تی ھه‌موو لایه‌ك به‌تایبه‌تی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا ھه‌موو ھه‌وڵه‌كانمان له‌خزمه‌تكردنی شاری سلێمانیدا چڕتر ده‌كه‌ینه‌وه‌.

 قائیمقامی سلێمانی وتیشی: له‌ھه‌ر شوێنێك كه‌موكورتیه‌كتان له‌ كاره‌كانمان كرد ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌ و ئامۆژگاریمان بكه‌ن كه‌ كاری زیاتر و باشتر پێشكه‌ش بكه‌ین.
255 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/21/2017 2:59:35 PM
Print Friendly and PDF
زیاتر ...
تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ