کوردستان
ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فورات له‌سه‌ركه‌وتن به‌رده‌وامه‌
ئاڕاسته‌:تاژاو محه‌مه‌د
شه‌ڕڤانانی ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فورات له‌ قۆڵی مه‌كمه‌نه‌وه‌ گوندی قیوتاریان له‌ چه‌كدارانی داعش ڕزگاركرد و ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیشدا گرت.
ئاژانسی ڕۆژنیوز بڵاویكرده‌وه‌: ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فورات بۆ ڕزگاركردنی ڕه‌قه‌ ڕۆژ به‌ڕۆژ به‌ره‌ و پێشه‌وه‌ ده‌چێت و كاتژمێری ١٢ی ئه‌مڕۆش گوندێكی دیكه‌یان به‌ناوی (قیوتار) له‌ چه‌كدارانی داعش پاككرده‌وه‌.
گوندی قیوتار، له‌ قۆڵی مه‌كمه‌ن (قۆڵی سێیه‌مین)ه‌وه‌ ڕزگاركرا و شه‌ڕڤانان ده‌ستیشیان به‌سه‌ر بڕێك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا گرت، هه‌تا ئیستاش شه‌ڕی سه‌خت له‌و قۆڵه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
293 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/21/2017 2:56:36 PM
Print Friendly and PDF
زیاتر ...
تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ