هەمەڕەنگ
سووده‌كانی سابوونی ڕه‌قی بزانه‌
ئاڕاسته‌:شانیا حه‌سه‌ن

سابوونی ڕه‌قی ئه‌و سابونه‌ی له‌ دێرزه‌مانه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێت و لای زۆر كه‌س به‌ باشترین جۆری سابوون داده‌نرێت ،به‌جۆرێك ڕه‌نگه‌ زۆربه‌ی هاوڵاتیان نه‌زانن له‌ چی دروست ده‌كرێت و سودی چییه‌.
 هه‌ربۆیه‌ لێره‌دا ئێمه‌ چۆنییه‌تی دروستكردنی سابوونی ڕه‌قی و سوده‌كانیت پێ ئاشنا ده‌كه‌ین :
سابونی ڕه‌قی یان سابونی غار له‌ گه‌ڵای دارێك دروست  ده‌كرێت كه‌ هه‌ر چوار وه‌رزی ساڵ ڕه‌نگی سه‌وزه‌ و ده‌توانرێت جۆره‌ ڕۆنێكی تایبه‌تی لێ ده‌ربهێنرێت ، له‌كۆندا سابونی ڕه‌قی (غار) به‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌كارده‌هێنرا ، به‌ڵام له‌ ئێستادا به‌كارهێنانی كه‌م بۆته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سودی زۆری هه‌یه‌ وه‌ك:
پێست شێدار ده‌كات به‌هۆی بونی جۆره‌ ڕۆنێكی تایبه‌تی تێیدا .
ڕێگه‌ له‌ چرچ بوونی ده‌م و چاو ده‌گرێت،بۆ ڕزگاربوون له‌ به‌كتریاو  بۆنی له‌ش خۆشده‌كات.
پێست توشی هیچ جۆره‌ هه‌ستیارییه‌ك ناكات ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێستیش نه‌رم ده‌كات.
350 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/21/2017 2:38:51 PM
Print Friendly and PDF
زیاتر ...
تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ