کوردستان
مانگی سێ‌ گۆڕانكاری له‌ پاشه‌كه‌وتی موچه‌ ده‌كرێت
ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز

وه‌زیریی ته‌ندروستی هه‌رێم له‌ كۆنفرانسێكدا ڕایگه‌یاند: حكومه‌ت له‌ پلانیدایه‌ له‌ مانگی ئازار دا گۆڕانكاری له‌ پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی موچه‌ خۆران بكات و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ به‌ڵێنی داوه‌ به‌ دامه‌زراندنی ده‌رچوانی به‌شه‌ پزیشكییه‌كان. 
له‌باره‌ی دامه‌زراندنی ده‌رچوانی به‌شه‌ پزیشكییه‌كان ڕێكه‌وت حه‌مه‌ ڕه‌شید وه‌زیریی ته‌ندروستی هه‌رێم ئه‌مڕۆ 21-2 له‌ كۆنفرانسێكدا ڕایگه‌یاند: لیستی ده‌رچوانی كۆلێژه‌ پزیشكێكان كه‌ ده‌رچووی هه‌موو كۆلێژه‌ پزیشكییه‌كانی تێدایه‌ ناردویانه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌وانیش به‌ڵێنی دامه‌زراندنیانیان پێداون.
وتیشی: ئه‌و ده‌رچووانه‌ ژماره‌یان نزیكه‌ی 850 ده‌رچووه‌ به‌ڵام به‌هۆی نه‌بونی بودجه‌وه‌ به‌چه‌ند قۆناغێك داده‌مه‌زرێنرێن. 
ڕێكه‌وت حه‌مه‌ ڕه‌شید له‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا ڕاشیگه‌یاند: حكومه‌ت له‌ پلانیدایه‌ له‌ مانگی سێی داهاتوو گۆڕانكاری له‌ پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی موچه‌خۆران بكات.
417 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/21/2017 2:25:31 PM
Print Friendly and PDF
زیاتر ...
تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ