وه‌رزش
سیڤیلیە لەتاو بەرشەلۆنە ئەم کارە دەکات
ئاڕاستە:کاوان عومەر


یانەی سیڤیلیای ئیسپانی لە تاو یانەی بەرشەلۆنە، هەوڵدەدات گرێبەستی خۆرخی سامپاولی ڕاهێنەری نوی بکاتەوە ، تاکوو ئەوەنە ڕۆژنامەکان نەیکەنە پاڵێوراو بۆ شوینەکەی ئینرکی.

ڕۆژنامەی AS ی ئیسپانیا لە هەواڵێکیدا ئاشکرایکردووە، یانەی سیڤیلییە هەوڵدەدات گرێبەستی خۆرخی سامپاولی بۆ ماوەیەکی زیاتر درێژ بکاتەوە، تاکوو پارێزگاری لەو ڕاهێنەرەی بکات.

پێشتر هەندیک لە ڕۆژنامەکان ڕایانگەیاندبوو کە یانەی بەرشەلۆنە پلانی ئەوەی هەیە سامپاولی بە ڕەگەز ئەرجەنتینی بکاتە ڕاهێنەری وەرزی داهاتوو خۆی بۆ ئەوەی شوێنی لویس ئینرکی بگرێتەوە.

234 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/21/2017 1:20:51 PM
Print Friendly and PDF
زیاتر ...
تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ