ته‌ندروستی
بڕینی دەماری ددان چییە ؟!!
ئاڕاستە : لانە ئیسماعیل
مه‌به‌ست له‌ دەمار بڕین ده‌رهێنانی كڕۆكی ناو ڕه‌گی ددان و پڕكردنه‌وه‌ی ناو ڕه‌گەکەیە بە ماددەی دروست.

ده‌ست پێكردنی سۆی كرۆك "ئیلتهاب" به‌هۆی كلۆری یه‌كی ساده‌ی ددانه‌وه‌یه‌ له‌ توێژاڵی دداندا كه‌ نه‌خۆشه‌كه‌ ئازاری كتوپڕب ده‌بێت كاتێك شتی سارد یان شیرین ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر ددانه‌كه‌، به‌ڵام كه‌ ئه‌م شتانه‌ لاده‌برێن ئازاره كه ڕاستەوخۆ نامینیت بەمەش دەوتریت سۆی كڕۆكی گەڕاوه "reversible pulpitis"، واته ئەگەر ئەو كلۆریه لا ببریت و ددانه‌كه‌ پڕبكرێته‌وه‌ ئه‌وا ئازاری نامێنێت و كرۆكه‌كه‌ خۆی چاك ده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو كلۆرییه‌كه‌ مایه‌وه‌و به‌ره‌به‌ره‌ چووه‌ چینی دوای توێژاڵی، واته‌ توكێڵی دوا به‌دوای ئه‌مه‌ش ده‌چێته‌ چینی كرۆك ، سۆكه‌ زیاد ده‌كات و نه‌خۆشه‌كه‌ هه‌ست به‌ ئازارێكی توندی به‌رده‌وام ده‌كات كاتێك به‌و لایه‌دا پاڵ ئه‌كه‌وێت به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی ناوه‌وه‌ی كرۆكی ددانه‌كه‌ و هه‌روه‌ها به‌هۆی دانانی شتی گه‌رم ئازاره‌كه‌ زیاد ده‌كات به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو شتی ساردی بخرێته‌ سه‌ر ئازاره‌كه‌ كه‌م ئه‌بێته‌وه‌و به‌مه‌ش ده‌وترێ‌ سۆی كرۆكی نه‌گه‌ڕاوه‌ "irreversible pulpitis".... له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌بێت كڕۆكی ددانه‌كه‌ ده‌ربهێنرێ‌ و ناو ڕه‌گی ددانه‌كه‌ پڕ بكرێته‌وه‌. ئه‌گه‌ر ددانه‌كه‌ له‌م حاڵه‌ته‌دا پڕنه‌كرایه‌وه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كرا ئه‌وا ده‌بێته‌ هۆی دروست بوون و كۆبوونه‌وه‌ی سۆ ئاووسانی ( كیس دروست بوون ) له‌سه‌ر ڕه‌گی ددانه‌كه‌، له‌م كاته‌شدا ده‌بێت نه‌شته‌رگه‌ری بڕینی به‌شی لوتكه‌ی ددانه‌كه‌ی بۆ بكرێت یان بکێشرێت . 
وەرگیراوە لە / پەیجی پزیشکی ددان

420 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/21/2017 12:04:10 PM
Print Friendly and PDF
زیاتر ...
تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ