ترافیک
هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی توشبوون بە ڕوداوی هاتوچۆ
ئاڕاستە: لانە ئیسماعیل
1- خێرای زیاد(تیژڕه‌وی)
2-كه‌مته‌رخه‌می وبێئاگایی له‌كاتی لێخوڕیندا
3-به‌كارهێنانی مۆبایل له‌كاتی لێخوڕیندا
4- لێخوڕین له‌ ژێر كاریگه‌ری كحول و مادده‌ هۆشبه‌ره‌كاندا
5- لێخوڕین له‌ ژێر كاریگه‌ری ده‌رمانه‌ پزیشكییه‌كان، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كاریگه‌رییان له‌سه‌ر مێشك هه‌یه‌ و ده‌بنه‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی توانای هه‌ڵسوكه‌وتی دروستانه‌ی مرۆڤ وه‌كو داووده‌رمانی هێوركه‌ره‌وه‌و په‌ستانی خوێن.
6-  توانای بینینی شۆفێره‌كه‌
7- پشتگوێخستنی لایه‌نی چاكسازی وتوندوتۆڵی ئۆتۆمبیله‌كه‌
له‌ كه‌مته‌رخه‌مییه‌ گه‌وره‌كان: 
1-كۆنبوون و خراپبوونی تایه‌ی ئوتومبیل
2-كه‌موكورتی له‌ سیسته‌می وه‌ستێنه‌ری ئوتومبیلدا (ئیستۆپ)
3-كارنه‌كردنی لایته‌كانی پێشه‌وه‌ و دواوه‌ به‌شێوه‌یه‌كی رێكوپێك وكاریگه‌ری له‌سه‌ر لێخورین له‌ شه‌ودا.
4-تێكچوونی فڵچه‌كان
5-به‌ستنی پارچه‌ی زیاده‌ له‌ ئوتۆمبێل

8-باری زیاده‌،یه‌كێكه‌ له‌ به‌رچاوترین هۆكاره‌كانی ڕووداوی هاتوچۆ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی ده‌رچوونی ئۆتومبیله‌كه‌ له‌ ڕێره‌وی خۆی یاخود ته‌قینی تایه‌كه‌ی.
9-پێنه‌دانی ماوه‌ی گونجاو له‌ نێوان ئوتومبیلیه‌كاندا وه‌ك ئاماده‌باشییه‌ك بۆ هه‌ر وه‌ستانێكی كتوپر.
10- بۆ دواوه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ به‌بێ دڵنیابوون له‌ هه‌بوونی شت له‌ دواوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌.
11-پێچكردنه‌وه‌ له‌ شوێنه‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان
12-تێپه‌ڕاندنی نایاسایی له‌ پێچه‌كان و به‌رزایی و لاكۆڵانه‌كاندا
13- وه‌ستانی له‌ناكاو
14- لێخوڕین به‌ پێچه‌وانه‌ی ئاڕاسته‌وه‌
15- گوێنه‌دان به‌ هێمای سووری ترافیك و تێپه‌ڕاندنی.
وەرگیراوە لە / هاتوچۆی سلێمانی

451 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/21/2017 9:53:26 AM
Print Friendly and PDF
زیاتر ...
123
تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ