هونه‌ر
ڕێگه‌ به‌ كازم ساهر نادرێت گۆرانی بڵێت
ئاڕاسته‌:شانیا حه‌سه‌ن

ماوه‌یه‌كه‌ هونه‌رمه‌ندی به‌ ناوبانگی  عه‌ره‌ب كازم ساهر تۆنه‌كانی ده‌نگی تێكچووه‌و دكتۆره‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، پێویسته‌ هونه‌رمه‌ند كازم ساهر  كاره‌ هونه‌رییه‌كانى كه‌م بكاته‌وه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ى نه‌خۆشییه‌كه‌ى زیاتر كار له‌ ده‌نگی نه‌كات و توشی نه‌شته‌رگه‌ری ببێت. 
ده‌رباره‌ى هه‌واڵێك كه‌ بۆ ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بۆته‌وه‌ كه‌ گوایه‌ هونه‌رمه‌ندى ناسراوى عه‌ره‌ب كازم ساهر نه‌خۆشه‌و پێویسته‌ كاره‌ هونه‌رییه‌كانى كه‌م بكاته‌وه‌ ، ساهر الساهر برازایه‌كى كازم ساهر تایبه‌ت بۆ ئاڕاسته‌ دواو وتى:"ئه‌و هه‌واڵانه‌ دورن له‌ ڕاستییه‌وه‌ و هیچ بنه‌مایه‌كى نییه‌ به‌ڵكو مامم ته‌نها ده‌یه‌وێت بۆ ماوه‌یه‌ك پشوو بدات ".
وتیشى "له‌ سه‌ره‌تاى ساڵى تازه‌وه‌ ده‌ست ده‌كاته‌وه‌ به‌ ئاهه‌نگه‌كانى و به‌ به‌رهه‌م و كاری نوێ وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ لای هه‌وادارانی .
415 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/20/2017 3:05:40 PM
Print Friendly and PDF
زیاتر ...
تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ