هونه‌ر
جه‌نگاوه‌رێك خه‌ونه‌كانی ده‌باته‌ ڤیستسڤاڵی شانۆیی بۆ ده‌قی كوردی
ئاڕاسته‌:تاژاو محه‌مه‌د

به‌مه‌به‌ستی به‌شداربوون له‌ فیستیڤاڵی  شانۆی بۆ ده‌قی كوردی ،كۆمه‌ڵێك شانۆكار وه‌ك گروپێكی سه‌ربه‌خۆ  له‌ خۆئاماده‌كردندان بۆ پێشكه‌شكردنی شانۆیی (خه‌ونه‌كانی جه‌نگاوه‌رێك)،ده‌رهێنه‌ری شانۆییه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت،شانۆییه‌كه‌ له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان ده‌گونجێت و هیوادارین توانیبێتمان قسه‌كانی دڵی پێشمه‌رگه‌مان كردبێت.
مۆفه‌ق عارف لهۆنی ده‌رهێنه‌ری شانۆییه‌كه‌ له‌ لێدوانێكدا به‌ ئاراسته‌ی ڕاگه‌یاند: شانۆیی (خه‌ونه‌كانی جه‌نگاوه‌رێك)له‌ ده‌رهێنانی خۆم و ده‌قی دڵشاد حسێن و نواندنی هه‌ریه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ندانی به‌ ئه‌زموون(شنه‌ حه‌سه‌ن-ڕزگار باهر) ه‌.
وتیشی:هێمن خۆفیا به‌ڕێوه‌به‌ری شانۆكه‌یه‌و  بڕیاره‌ كۆمه‌ڵیك كه‌سی تر كاره‌ هونه‌رییه‌كانمان بۆ ئه‌نجامبده‌ن،له‌ ئێستاشدا له‌ پرۆڤه‌داین و له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی ڤیستیڤاڵه‌كه‌دا له‌ 27/3 كاتژمێر 5 ی ئێواره‌ له‌هۆڵی ته‌وار شانۆییه‌كه‌ پێشكه‌ش ده‌كه‌ین.
(خه‌ونه‌كانی جه‌نگاوه‌رێك) یه‌كێكه‌ له‌و شانۆگه‌رییه‌ زیندوانه‌ی  ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئێستای هه‌رێمدا ده‌گونجێت و باس له‌و جه‌نگاوه‌رانه‌ ده‌كات كه‌ به‌هه‌موو  تاوانای خۆیانه‌وه‌ بۆ شئازادی و سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌كه‌یان ده‌جه‌نگێن و هه‌میشه‌ له‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌دان له‌ مه‌راسیمێكیدا ڕێز له‌ ئه‌ركه‌كه‌یان بنرێت،به‌ڵام تا ئه‌و خه‌ونه‌ له‌ هاتنه‌دی نزیك ده‌بێته‌وه‌ جه‌نگێكی تر ڕووده‌دات و هه‌میشه‌ له‌ پارێزگار ی كردندا ده‌بن.
gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

282 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/20/2017 2:44:10 PM
Print Friendly and PDF
زیاتر ...
تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ