ته‌ندروستی
سلێمانى ....ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له‌ 3 تۆن خواردنی به‌سه‌رچوو دا ده‌گیرێت
ئاڕاستە:تاژاو محەمەد

لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى ده‌ست به‌سه‌ربڕێكى زۆر خواردن و مه‌وادى ماوه‌ به‌سه‌رچوودا ده‌گرێت و خاوه‌نه‌كانیان رووبه‌ڕووى سزاى یاسایى ده‌كاته‌وه‌ ,
له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا و له‌ ئه‌نجامى گه‌ڕان و به‌دواداچونه‌كانى لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان بۆ رێگریكردن له‌ مه‌واد و خواردن به‌سه‌رچوو زیان به‌خش ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له‌ 3 تۆن خوارن و مه‌وادى ماوه‌به‌سه‌رچوودا گیرا,
ئازاد نه‌بى نوێنه‌رى ته‌ندروستى و ئه‌ندامى لیژنه‌ى باڵا له‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى رایگه‌یاند له‌ چه‌ند رۆژى رابردوودا له‌ عه‌لوه‌ى سلێمانى ده‌ستیان به‌سه‌ر 2 تۆن زه‌یتون دا گرت كه‌ پاش ئه‌وه‌ى دووجار پشكنینى بۆ كرا ده‌ركه‌ووت گونجاو نیه‌ بۆ خواردن , ووتیشى له‌ چه‌ند شوێنێكى ترى شارى سلێمانى و له‌ ئه‌نجامى گه‌ڕان و به‌دواداچونه‌كانیان توانیان ده‌ست بگرن به‌سه‌ر بڕێكى تر له‌ خواردن و مه‌وادى به‌سه‌رچوو كه‌ له‌ نێویاندا بڕێكى زۆر ماست هه‌یه‌ كه‌ ئه‌ویش پاش پشكنین ده‌ركه‌وت گونجاو نیه‌ بۆ خواردن , ئازاد نه‌بى راشیگه‌یاند هه‌موو ئه‌و مه‌وادانه‌ى ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌ ناوچه‌ى تانجه‌رۆ له‌لایه‌ن لیژنه‌ى له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ ناو براوه‌ و بۆ پاراستنى ته‌ندروستى هاوڵاتیانیش لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان هه‌وڵه‌كانیان چڕكردووه‌ته‌وه‌ داواشى له‌ هاوڵاتیان كرد له‌ هه‌رشوێنێك گومانیان له‌ بونى خواردن و مه‌وادى به‌سه‌رچوو زیان به‌خش هه‌بوو لیژنه‌كانى لێ ئاگادار بكاتەوە.
gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

347 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/20/2017 2:14:58 PM
Print Friendly and PDF
زیاتر ...
تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ