کوردستان
وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی :بڕیارمان بۆنه‌هاتوه‌ به‌ نرخی نوێ مامه‌ ڵه‌ بكه‌ین
ئاڕاسته‌:عه‌بدول نه‌جم
وتەبێژی  پۆلیسی هاتو چۆ به‌ سیسته‌می پارساڵ كارده‌كه‌ین و هیچ گۆڕانگاریه‌ك له‌  نرخی مامه‌ڵه‌كانی هاتوچۆدا نه‌كراوه‌ و گه‌ر كرابێتیش به‌ نوسراوی ڕه‌سمی بۆمان نه‌هاتوه‌.

دوای ئه‌وه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌لأیه‌تیه‌كاندا گۆڕانكاری لە نرخی مامه‌ڵه‌ی هاتۆچۆی شاره‌كانی هه‌رێمدا بڵاو كرایه‌وه‌ گوایه‌ نرخی مامه‌ڵه‌ی شۆفێران كه‌م كراوه‌ته‌وه،( ڕائید کاروان سدیق ) وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی تایبه‌ت له‌ باره‌یه‌وه‌ به‌ئاڕاسته‌ی  ڕاگه‌یاند:تا ئێستا ئیمه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی به‌ بریاری 79 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی  مانگی 3ی 2016 كارده‌كه‌ین و هیچ بڕیارێكی ڕه‌سمیمان به‌ نوسراو پێنه‌گه‌شتوه‌.
 ڕائید کاروان سدیق  وتیشی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی مامه‌ڵه‌كانی هاتوچۆدا ته‌نها له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌لأیته‌كاندا بینیومانه‌و بیستومانه‌ هه‌ركات له‌ له‌ سه‌رو خۆمان كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتو چۆ و وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌ به‌ فه‌رمانێكی ڕه‌سمی به‌ ده‌ستمان گه‌شت ئه‌وا ئێمه‌ لایه‌نی جێبه‌جێكارین و په‌یڕه‌وه‌ی ده‌كه‌ین.
ئه‌و وتەبێژه‌ی  پۆلیسی هاتو چۆی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد تا ئیستا هیچ زانیاریه‌ك نییه‌ ئایا كه‌ی ده‌بێت بڕیارێكی ڕه‌سمی  و ئێمه‌ش جێبه‌جێ بكه‌ین
جێگای باسه‌ نرخه‌ نوێه‌ كه‌ی كه‌ بلأو كرایه‌وه‌ به‌م جۆره‌ی خواره‌یه‌
بەناوكردن(ته‌حویل): 57750 دینار.
تازه‌كردنه‌وه‌: 40000 دینار.
ونبونی ساڵانە: 40000 دینار.
بەسەرچوون: 15000 دینار.
تەلەف بونی ساڵانە 10500 دینار.
ژینگە بۆ هەرساڵێك 15 هەزار دینار دەبێت.
ڕێگاوبان بۆهەر ساڵێك 20 هەزار دینار دەبێت.
ئۆتۆمبێلی تایبەت:-
بەناوكردن: 57750 دینار.
نوێ كردنەوە: 40000 دینار.
ونبونی ساڵانە: 40000 دینار.
بەسەرچوون: 15000 دینار.
تەلەف بونی ساڵانە 10500 دینار.
ژینگە بۆ هەرساڵێك 10 هەزار دینار دەبێت.
ڕێگاوبان بۆهەر ساڵێك 10 هەزار دینار دەبێت.

ئۆتۆمبێلی بار:- 
بەناوكردن: 110000 دینار.
نوێ كردنەوە: 40000 دینار.
ونبونی ساڵانە: 40000 دینار.
بەسەرچوون: 15000 دینار.
تەلەف بونی ساڵانە 10500 دینار.
ژینگە بۆ هەرساڵێك 20 هەزار دینار دەبێت.
ڕێگاوبان بۆهەر ساڵێك 50 هەزار دینار دەبێت.

519 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/20/2017 12:03:26 PM
Print Friendly and PDF
زیاتر ...
تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ