کوردستان
یه‌كێتی ئیراده‌یه‌كی به‌هێزی هه‌یه‌ بۆلێكنزیكبونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان
ئاڕاسته‌:عه‌بدول نه‌جم
ووته‌بێژی ئه‌ نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی ده‌ڵێت، یه‌كێتی له‌ م قۆناغه‌دا ئیراده‌یه‌كی به‌هێزی هه‌یه‌ بۆبڕیاردان و هه‌نگاو نانی پراكتیكی له‌ پێناو هه‌م نێو ماڵی یه‌كێتی و هه‌م  لێك نزبونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان وڕێكخستنی نێو ماڵی كورد به‌ گشتی.

له‌تیف نێروه‌یی ووته‌بێژی ئه‌ نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی تایبه‌ت به‌ ئاڕاسته‌ی ڕایگه‌یاند: وه‌كوو ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كیتی وایده‌بینین كه‌ یه‌كێتی له‌ م قۆناغه‌دا ئیراده‌یه‌كی به‌هێزی هه‌یه‌ بۆبڕیاردان و هه‌نگاو نانی پراكتیكی له‌ پێناو هه‌م نێو ماڵی یه‌كێتی و لێك نزبونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و ڕێكخستنی نێو ماڵی كورد به‌ گشتی، ئه‌وه‌ش خۆی له‌ داڕشتنی ڕه‌شنوسێكی نه‌خشه‌ ڕێگایه‌كدا ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ نه‌خشه‌ ڕێگایه‌كی گشتگیرو هه‌مه‌لایه‌نه‌یه‌ یه‌ و ئاماده‌ كراوه‌و له‌ كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیدا هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆكراوه‌.

سه‌باره‌ت به‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیش له‌ تیف نێروه‌یی ووتی: بڕیاریشه‌ ڕۆژی چوارشه‌مه‌ی داهاتوو ئه‌و نه‌خشه‌ ڕیگایه‌ ی مه‌كته‌بی سیاسی له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیدا تاوتوێ بكرێت و بڕیاریشی له‌سه‌ربدرێت، وه‌ دواجاریش بۆئه نجومه‌نی ناوه‌ندی ده‌نێردرێت به‌مه‌به‌ستی ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له‌سه‌ری .

سه‌یدا له‌تیف ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،ئه‌وه‌ ی ئێستا ئێمه‌ له‌ یه‌كێتی ده‌یبینین به‌ شێوازێكی ته‌ندروست له‌ چوارچێوه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتیدا هه‌نگاو ده‌نێت و خواستی ئه‌ندام و لایه‌نگران و كادیران ی خۆی ده‌هێنێته‌ دی ،وه‌ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی یه‌كێتی له‌ چوارچێوه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی خۆی  ده‌بینێته‌‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ ئاماده‌مان كردبوو و ه‌ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م ئۆرگاكان و مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تیمان كردبوو، ئه‌و نه‌خشه‌ ڕیگایه‌ ش گشتگیرو هه‌مه‌لایه‌نه‌یه‌  و یه‌كێتی ده‌یه‌وێت هاوسه‌نگی ڕابگریت و هیچ لایه‌نێك فه‌رامۆش نه‌كرێت
337 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/20/2017 11:20:49 AM
Print Friendly and PDF
زیاتر ...
تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ