ترافیک
بوخار چیه‌ ؟ هۆكاری دروستبوونی بوخار چیه‌ ؟ چۆن بوخار ده‌ناسیه‌وه‌؟
ئاڕاستە : لانە ئیسماعیل
بوخار/واته‌ تیكه‌ڵ بوونی دوكه‌ڵی ناو پستۆنه‌كان له‌گه‌ڵ كه‌یسی ڕۆن

هۆكاری دروستبوونی بوخار/  واتا به‌هۆی زه‌عیف بوونی یان شكانی یان درزی ناو ڕینگ یان پستۆنه‌وه‌یه‌.. واته‌ به‌هۆی دروستبوونی كێشه‌ له‌ رینگ و پستۆنه‌وه‌ دروست ده‌بێت

چۆن بتوانین بیناسینه‌وه‌ كه‌ ئۆتۆمبیله‌كانمان بوخاری هه‌یه‌؟؟؟؟
1.دوكه‌لی ئۆتۆمبیل زۆره‌ و به‌چاو هه‌ستی پێ ده‌كرێت
2.دوكه‌ڵێكی خنكێنه‌ره‌ چونكه‌ به‌نزینه‌ سووتاوه‌كه‌یه‌.
3.زۆرجار دیته‌ ناو ئۆتۆمبیل و هه‌ستی پێ ده‌كرێت.
4.هه‌ر كاتێك به‌رت بكه‌ویت ئه‌و دوكه‌ڵه‌ چاو ده‌كزێنێته‌وه‌ و توشی كۆكه‌ت ده‌كات 

بۆچی كێشه‌ له‌پستۆن و ڕینگ ده‌كه‌وێت ؟
1.به‌كارهێنانی ڕۆنی خراپ بۆ بزوێنه‌ری ئۆتۆمبیل 
2.له‌گه‌ڵ پیربوونی و ماندووكردنی بزوێنه‌ری ئۆتۆمبیل ئه‌و كێشانه‌ ده‌رده‌كه‌وێت .
وەرگیراوە لە : زانیاری ئوتومبیل

379 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/20/2017 9:54:06 AM
Print Friendly and PDF
زیاتر ...
123
تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ