زانست
به‌م ڕێگایه‌ مه‌ترسی هێنانه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی ناو مۆبایله‌كه‌ت مه‌هێڵه‌
ئاڕاسته‌ : لۆڤان محمد

ڕه‌نگه‌ زۆربه‌مان توشی ئه‌و حاڵه‌ته‌ بوبین كاتێك مۆبایله‌كه‌مان ده‌فرۆشین دوودڵ بین له‌وه‌ی كه‌ ئایا زانیاریه‌كانمان ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌ یان نا؟
چۆن ڕێگری بكه‌ین؟
كاتێك ئێمه‌ فایلێك ده‌سڕینه‌وه‌ له‌ نێو مۆبایله‌كه‌ماندا ئه‌وا شوێنه‌واری فایله‌كه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ و ده‌توانرێ بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ تا ئه‌وكاته‌ی فایلێكی تر جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه‌،
وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ڕیگری بكه‌ین له‌م كرداره‌ ئه‌وا ده‌بێ ئه‌م كردارانه‌ جێبه‌جێ بكه‌ین:
١-فۆڕماتكردنی مۆبایله‌كه‌مان به‌ ته‌واوی.
٢-پركردنه‌وه‌ی بیرگه‌ی مۆبایله‌كه‌مان جارێكی تر به‌ شتێك كه‌ نه‌مانه‌وێت و پاشان سڕینه‌وه‌یان.
مه‌به‌ست له‌مه‌ واته‌ بۆ نموونه‌ تۆ ئێستا مۆبایله‌كه‌ت فۆرمات كردووه‌ته‌وه‌ به‌ڵام شوێنكاری فایله‌كان هه‌ر ماوه‌ته‌وه‌،
پێویسته‌ ئێمه‌ ڤیدیۆیه‌ك یاخود فیلمێك یان هه‌ر جۆره‌ فایلێك بخه‌ینه‌ نێو مۆبایله‌كه‌ وه‌ چه‌ندین جار كۆپی بكه‌ین تا زاكیره‌ی مۆبایله‌كه‌مان به‌ ته‌واوی پڕده‌بێ و پاشان ئه‌و فایلانه‌ بسڕینه‌وه‌ ،به‌م شێوه‌یه‌ شوێنه‌واری فایله‌ كۆنه‌كان نامێنێت و شوێنه‌واری ئه‌و فایله‌ی تێ ده‌چێت كه‌ كۆپیمان كرد و سڕیمانه‌وه‌.
چیتر داتاكانمان ناتوانرێت بگێڕدرێته‌وه‌
تێبینی:ئه‌م كاره‌ بۆ هه‌موو مۆبایله‌ هۆشمه‌نده‌كان ده‌بێت
سه‌رچاوه‌ : تیك ئای
295 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/19/2017 3:58:56 PM
Print Friendly and PDF
زیاتر ...
تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ