ترافیک
به‌م جۆره‌ چاره‌سه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی حه‌ماوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بكه‌
ئاڕاسته‌ : لۆڤان محمد


زۆركات ده‌بینین له‌وه‌رزی هاویندا ئوتومبیله‌كان حه‌ماوه‌یان به‌رزده‌بێته‌وه‌ ،ئه‌مه‌ش وا له‌ شۆفێران ده‌كات نه‌توانن به‌رده‌وام بن له‌ لێخووڕینی ئوتومبیله‌كانیان.

 گرنگترین هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی حه‌ماوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان ئه‌مانه‌ن:
١.كه‌مبوونی ئاوی ناو ڕادێته‌ر یاخود خه‌زانی لاوه‌كی.
٢.بوونی لیك له‌ ده‌به‌ی خه‌زانی لاوه‌كی یاخوود له‌ جۆینته‌كانی بۆریه‌كان كه‌ ڕادێته‌ر به‌ مه‌كینه‌وه‌ ده‌به‌ستنه‌وه‌.
٣.وه‌ستانی وه‌ته‌ر په‌مپ كه‌ ڕاسته‌وخۆ حه‌ماوه‌ی ئوتومبیل به‌رزده‌كاته‌وه‌.
٤.بوونی كون له‌ رادێته‌ردا یاخوود گیرانی رادێته‌ر.
٥.تێكچوونی وه‌لفی حه‌ماوه‌ كه‌ له‌ پله‌ی گه‌رمی دیاریكراوی خۆیدا ئاڵوگۆڕی ئاو ناكات.

چه‌ند تێبینییه‌ك//

١.پێویستتیه‌ هه‌موو ساڵێك رادیته‌ر flushing پیبكرێت بۆئه‌وه‌ی توشی گیران نه‌بێت.
٢.پیوسیتیه‌ هه‌موو ٨ ساڵ جارێك ڕادێته‌ر به‌ته‌واوه‌تی بگۆڕێت.
٣.سه‌ری قه‌باغی ڕادێته‌ر پێویسته‌ هه‌موو ٢ ساڵ جارێك بگۆرێت.

سه‌رچاوه‌ : ئای تیك
439 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/19/2017 3:46:37 PM
Print Friendly and PDF
زیاتر ...
123
تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ