کۆمه‌ڵایه‌تی
چیرۆكی ژیانی كچێكی خاوه‌ن پیداویستی تایبه‌ت
ئاڕاستە: ئیمان زەندی
نیگا ئەو كیژۆڵەیە كی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته‌ بەڵام بەهۆی ئەو بەهرەیه‌ی كە كاری دەستیە خۆی ونكردوە لەگرفتی نەخۆشییەكەی.
دەریا عەبدوڵا كە خوشكی نیگا عەبدوڵایەو چیرۆكی نیگا بەدڵێكی پڕ حەسرەت بۆ ئاڕاستە دەگێرێتەوە، وەكو خۆشی باسی دەكات ژیانی خوشكە بچوكەكەی بیری بردوەتەوە كە خۆی چۆن دەژی، چونكە هەمیشە خێزانی بەلاوە گرنگترە لەژیانی خۆی.
دەریا عەبدوڵای تەمەن 19 ساڵ لەبارەی كاری دەستی و خولیایان بۆ ئاڕاستەئاشكرا كرد: ئەم كارە حەزو خولیایە كە دەستمان داوەتێ‌، ئێمە خولمان هیچ نەدیوە وە دو خوشكین لەگەڵ دایكم كار دەكەین زۆربەی كارە دەستیەكانیشمان فكرەی نیگا بچوكی خوشكمە.
چیرۆكی نیگا لەنەشتەرگەریەكەوە دەست پێدەكات 
چیرۆكی نیگا پڕ نیە لەتارمایی، بەڵكو چیرۆكێكە پڕیەتی لەداهاتویەكی پڕشنگدار هەربەوهۆیەوە دیسانەوە دەریا بەئاخ هەڵكێشانێكه‌وه‌ و بەچاوە پڕ نیگاكەی و دڵە ئازار دراوەكەی گێرایه‌وه‌ وووتی، نیگا چەند بەسەختی ژیانی بەڕێدەكات و خوشكەكەم لەدووی سەرەتایی بو نەشتەرگەری بۆ كرا بەڵام دایكو باوكم بەمنداڵی هەستیان بەناجێگیری تەندروستی كردبو چونكە هەناسەی توند دەبو و لێوی شین هەلدەگەڕا بۆده‌ره‌وه‌ی ولاتیشان بردوه‌ بەڵام بێسود بوه‌.
ڕایشیگەیاند: خوشكەكەم نەشتەرگەری دڵی بۆ كرا چونكە دڵی كونەو نەخٶشیەکی زگماكیە، بەداخەوەم هیچ ڕێكخراوێك یارمەتی نەدا وه‌،باوكم هەستا لەسەر حسابی خۆی بردی بۆ دەرەوە، لەویشەوە پیاوێكی جولەكە پارەی نەشتەرگەرییەكەی دەگرێتە ئەستۆی كە بەدەفتەر مەزندە دەكرێت ،
نیگا لەقۆناغی دوانزەی ئامادەییەو دەریاش دو ساڵەیە لەهەمان قۆناغ، دەریا بەسەرهاتێكی خۆش بەخەندەوە باس دەكات: نیگا یانزەی ئامادەی بو منیش لەدوانزە بوم ئەو وانەی پێدەوتمەوە. زۆر زیرەك بو بێ‌ كتێب تاقیكردنەوەی كردوە بەیەكەم دەرچوە زۆر شانازی پێوە دەكەم.
بەڵام دەریا بەبیستنی وشەیەك لەلایەن ئێمەوە دەست دەكات بەگریان كە نیگا دەڵێت خوشكەكەم زۆر یارمەتیم دەدات، ئەو وتی: من نیگام زۆر خۆشده‌وێت، وتیشی: توشی تەشهیر بوینەتەوە لەئامادەیی چونكە نیگا نەخۆش بوو توانای جانتا  هەڵگرتنی نەبوو من بۆم هەڵدەگرت، گەر دەوامیشم نەبوایە لەبەر ئەو دەرۆشتمەوە یان ئیزنم لەمامۆستا وەردەگرت بۆ ئەوەی بڕۆم یارمەتی بدەم.
نیگاو دەریا باوكیان مین هەڵگرەو دایكیشیان چاوێكی نابینایە 
دەریا ئه‌وه‌شی ووت:. لەساڵی 1992وە باوكم كاری مین دەكات تائێستاش موچەی نیە لەلایەن حكومەتەوە، بەڵام لەوكارە هەر بەردەوامەو كوردستان لەمین پاك دەكاتەوە.
هاوكات ڕایشیگەیاند: باوكم باوەژنی هەبوە باش نەبوە لەگەڵی خەڵكی تر بەخێوی كردوە، باوكم كە باسی خۆی دەكات نیگا گرفتار دەبێت، باوكم هەمیشە بەو ڕستەیە ئامۆژگاریمان دەكات كە دەڵێت من دایك و باوكم نەبوە ئێوە لەژیانی منداڵیم وانه‌ وەربگرن.
هەروەها هۆی سەرەكی دڵتەنگی دەریاش جگە باوكی ئەوەیە كە دایكی چاویكی بەهۆی نەخۆشیەوە لەدەستداوە ئەوی دیشیان تا دو مەتر دەبینێت.
ڕایشیگەیاند: ئاواتمە خوێندن تەواو بكەم تا كارێكی باش بكەم كارێك تەنها سودی بۆ خٶم نەبێت بەڵكو بۆ هەمو خێزانەكەمان
329 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/11/2017 11:04:35 AM
Print Friendly and PDF
زیاتر ...
تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ