لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ند هاوكارى كه‌مپینى خوێندكاران ده‌كات
ئاڕاسته:چاوان حسام
له‌تیفى شێخ عومه‌ر ئه‌ركى گه‌وره‌ى ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانه كه هاوكارى خوێندكاران و مامۆستایان بكه‌ن و ببنه فشارێك بۆسه‌ر حكومه‌ت و ده‌زگا په‌یوه‌ندى داره‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانه‌كان.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه به‌روارى 25-1-2017 له‌تیفى شێخ عومه‌ر لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى 1ى ڕێكخستنى سلێمانى سه‌ردانى كه‌مپینى "له‌پێناو خوێندكاران‌دا"كرد و هاوكارى خۆى پێشكه‌ش به كه‌مپینه‌كه كرد.
له‌تیفى شێخ عومه‌ر له لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ ئاڕاسته ڕایگه‌یاند:ده‌ستخۆشى له كۆمه‌ڵه‌ى خوێندكاران و هه‌ریه‌ك له‌و كوڕ و كچه ئازایانه ده‌كه‌م بۆ ئه‌م ده‌سپێشخه‌ریه ، ئه‌ركى هه‌مووانه به‌تایبه‌ت كۆمه‌ڵه‌ى خوێندكاران كه له‌م بارى ئابوریه سه‌خته‌دا ده‌ستگرۆیى هه‌ڤاڵه‌كانى خۆیان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها له‌تیفى شێخ عومه‌ر ووتیشى:دڵنیام به هاوكارى هه‌موولایه‌ك ئه‌م باره سه‌خته تێده‌په‌ڕێنین و ده‌بێته یادگاریهك ، ئه‌ركى گه‌وره‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانه كه هه‌م هاوكارى هاوڵاتیان بن هه‌م ببنه فشارێك بۆ سه‌ر حكومه‌ت و ده‌زگا په‌یوه‌ندى داره‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كانى خوێندكاران و مامۆستایان.
|