کۆمه‌ڵایه‌تی
ژیانی هاوسه‌ریت هه‌ڵبسه‌نگێنه‌ به‌ ئاسانترین شێواز
وه‌رگێڕان:چاوان حسام
له‌ڕێگه‌ی چه‌ند پرسیار و وه‌ڵامێكه‌وه‌ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ژیانی هاوسه‌ریتان بكه‌ن و دواتر هه‌موو نمره‌كان كۆبكه‌ره‌وه‌ و له‌خواره‌وه‌ ئه‌نجامی نمره‌كان بزانه‌:-
 په‌یوه‌ندیه‌كه‌تان هه‌ڵبسه‌نگێنه‌ له‌ڕێگه‌ی پێدانی نمره‌وه‌ به‌ 2 نمره‌ یان 1 نمره‌ یاخود سفر ، دواتر هه‌موو نمره‌كان كۆبكه‌ره‌وه‌ و له‌خواره‌وه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ بكه‌:-
1-به‌های هاوبه‌ش له‌نێوانتاندا وه‌ك پابه‌ندبوونی به‌ كۆمه‌ڵگاو ڕه‌وشت و ئاینه‌وه‌ ، له‌سه‌ر بنه‌مایی نزیكی بیر و ڕاتان له‌یه‌كه‌وه‌ چه‌نده‌؟
2-پابه‌ندبوونی به‌ ژه‌مه‌كانه‌وه‌ ، به‌شداربوونی له‌ ژیانی هاوسه‌رگیریدا له‌سه‌ر بنه‌مایی په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌ندروست تا چه‌ند به‌شداره‌ له‌ ژه‌مه‌كاندا ؟
3- ژیانی هاوسه‌رگیری ته‌ندروست گرنگی پێدانه‌ له‌سه‌ر بنه‌مایی په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام  و پێكه‌نین و تێگه‌شتن و ئاگاداربوون له‌یه‌ك.
4-هه‌موو خێزانێك پێویستی به‌ لێك تێگه‌شتن و به‌شداری كردنی یه‌كتره‌ ، تا چه‌ند ئێوه‌ وه‌ك خێزانێك به‌ هاوبه‌شی بڕیار ده‌ده‌ن؟
5-تاچه‌ند له‌كاتی په‌یوه‌ندی سێكسی دا هه‌ست به‌ ئاسوده‌بوون ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ یه‌كتر ؟
6-تا چه‌ند له‌ڕووی داراییه‌وه‌ هاوبه‌شی ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ یه‌كدا ؟ ئایا هه‌موو خه‌رجیه‌كان ته‌نها یه‌كێكتان دابینی ده‌كات یان هه‌ردووكتان پێكه‌وه‌؟
7-ڕێزگرتن یه‌كێكه‌ له‌ بنه‌ما گرنگه‌كان ، چونكه‌ زۆر گرنگه‌ هاوسه‌ران ڕێزی یه‌ك بگرن و سنوری یه‌ك تێنه‌په‌ڕێنن ، تا چه‌ند خێزانه‌كه‌ی ئێوه‌ به‌م جۆره‌یه‌؟
8-زۆر گرنگه‌ ده‌ستخۆشی له‌یه‌ك بكه‌ن بۆ نمونه‌ كه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت خواردنی بۆ ئاماده‌كردووی ده‌بێت ده‌ستخۆشی لێبكه‌یت یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ، تا چ ڕاده‌یه‌ك ئه‌مه‌ له‌ خێزانه‌كه‌ی ئێوه‌دا بوونی هه‌یه‌ ؟
9-تاچه‌ند ڕووتان خۆشه‌ پێكه‌وه‌ و هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌مووكات دڵخۆشبن پێكه‌وه‌؟
10-تا چه‌ند هاوسه‌ره‌كه‌ت وه‌ك و سه‌رۆكی خێزانێك ڕۆڵ ده‌بینێت ، پێت وایه‌ ببێته‌ باوكێكی باش و سه‌ركه‌وتوو بۆ منداڵه‌كانتان؟
دوای پێدانی نمره‌ به‌ هه‌ریه‌ك له‌م پرسیارانه‌ ئێستا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ په‌یوه‌ندیه‌كه‌تان بكه‌:-
1- ئه‌گه‌ر كۆی نمره‌كانی تۆ گه‌شته‌ 20 نمره‌ ئه‌وا بزانه‌ تۆ ژیانێكی ئه‌فسوناویت هه‌یه‌ ، به‌ڵام ئاگاداربه‌ له‌خۆت بایی نه‌بیت.
2- ئه‌گه‌ر كۆی نمره‌كانت له‌ نێوان 17-18 دابوو ئه‌مه‌ مانایی ئه‌وه‌یه‌ په‌یوه‌ندیه‌كه‌تان باشه‌ ، پێویستی به‌ هیچ شتێك نیه‌.
3- ئه‌گه‌ر كۆی نمره‌كانت له‌ نێوان 8-16 دابوو ، پێویستان به‌ دیاركردنی هه‌ندێك خاڵ هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانتان .
4- ئه‌گه‌ر كۆی نمره‌كان له‌ نێوان 0-8 دابوو ئه‌مه‌ مانای وایه‌ كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌تان هه‌یه‌ ، پێویسته‌ به‌ خێرایی ڕێگا چاره‌سه‌ر بدۆزنه‌وه‌.
تێبینی/پێویسته‌ وه‌ڵامی ڕاست بده‌یته‌وه‌ و ده‌روونت ئارام بكه‌یته‌وه‌ ڕاستگۆبیت له‌گه‌ڵ خۆتدا بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامێكی دروستت ده‌ست بكه‌وێت.
320 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/17/2017 4:27:57 PM
Print Friendly and PDF
زیاتر ...
تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ