دۆسیە
زانكۆی سلێمانی خۆشه‌ویستییان تێكه‌ڵ به‌ فێربوون كرد

سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ گروپی كچانی زانكۆی سلێمانی له‌ ژێر دروشمی ( با هه‌موومان یه‌كترمان خۆش بوێت) به‌ دابه‌شكردنی 150 گوڵ به‌سه‌ر مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆدا یادی رۆژی ڤالانتاینیان كرده‌وه‌ سه‌رپه‌رشتیاری گروپه‌كه‌ش له‌باره‌ی ئامانجی چالاكییه‌كه‌یان ده‌ڵێت:هیوادارم ئه‌م ڕۆژه‌ ببێته‌ هه‌وێنێك بۆ یه‌كتر قبوڵكردنی هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌ت لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان.

شنیار سه‌لام سه‌رپه‌رشتیاری گروپی كچانی زانكۆی سلێمانی سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامدانی چالاكییه‌كیان له‌م ڕۆژه‌دا بۆ ئاڕاسته‌ دواو وتی: ئێمه‌ له‌ دووه‌مین چالاكی گروپه‌كه‌ماندا له‌ زانكۆ به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری هه‌ستاین به‌ دابه‌شكردنی نزیكه‌ی 150 گوڵی سوور وه‌ك هێمایه‌ك بۆ خۆشه‌ویستی، ئامانجیشمان له‌م كاره‌و هه‌ڵبژاردنی ئه‌م ڕۆژه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌موو گه‌لی كورد یه‌كیان خۆش بوێت و یه‌كتر قه‌بوڵبكه‌ن به‌تایبه‌ت لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌مان چالاكی چنور سه‌فه‌ر ئه‌ندامی گروپی كچانی زانكۆ به‌ ئاڕاسته‌ی ڕاگه‌یاند: له‌ رۆژی خۆشه‌ویستیدا له‌ ژێر دروشمی ( با هه‌موومان یه‌كترمان خۆش بوێت)ئه‌و گوڵانه‌مان به‌سه‌ر مامۆستایان و خوێندكارانی به‌ شه‌ جیاوازه‌كاندا دابه‌ش كرد.

هێرش عه‌بدوڵا پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ری ڕاگر له‌ كۆلێژی زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان كه‌ یه‌كێك بوو له‌و مامۆستایانه‌ی  گوڵی پێشكه‌ش كرابوو وتی: كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی ئێمه‌ له‌ ڕووی خۆشه‌ویستییه‌وه‌ لاوازه‌ و ده‌توانم بڵێم ئه‌و كێشانه‌ی ڕووبه‌ڕوومان بووه‌ته‌وه‌ له‌ زۆر بواره‌كاندا ته‌نانه‌ت قه‌یرانی داراییش هۆكاری پشت گوێ خستنی خۆشه‌ویستییه‌،بۆیه‌ ئه‌م چالاكییه‌ی له‌لایه‌ن گروپی كچانی زانكۆوه‌ ئه‌نجامدرا هه‌ڵمه‌تێكی جوانه‌ و ده‌ستخۆشیان لێده‌كه‌م.


یه‌كێكیش له‌و خوێندكارانه‌ی زانكۆ  كه‌ گوڵی پێشكه‌ش كرا بڵند نه‌جات بوو ،ئه‌و بۆ ئاڕاسته‌ وتی : وێرای سوپاسم بۆ ئه‌م گروپه‌ له‌كاتی به‌خشینی گوڵه‌كه‌دا هه‌ستێكی خۆشم لا دروست بوو چونكه‌ هه‌ستم كرد ژیان به‌ره‌و ئایینده‌یه‌كی گه‌شتر ده‌روات، هیوا خوازم كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ دوور بێت له‌ چه‌ك و شه‌ڕ و به‌ زمانی گوڵ و خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ یه‌كتردا مامه‌ڵه‌ بكه‌ین
14-2 ی هه‌موو ساڵێك دانراوه‌ به‌ رۆژی خۆشه‌ویستی(ڤالانتاین) و به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ چه‌ندین چالاكی ئه‌وینداری و هاوكاری ئه‌نجام ئه‌درێت و له‌م نێوه‌نده‌شدا زانكۆی سلێمانی به‌ ڕازاندنه‌وه‌ی دیمه‌نی
 به‌شێك له‌ زانكۆ و چالاكی ئه‌م ڕۆژه‌یان به‌رز نرخاند
gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

1960 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
Feb 14 2017 2:17PM
زیاتر ...
تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ