ڕاپۆرت: عه‌بدول نه‌جم
14/2 ڕۆژی جیهانی خۆشه‌ویستیه(ڤالانتاین) ئه‌و ڕۆژه‌یه كه به‌گشتی وله هه‌موو ته‌مه‌نه‌كان و به هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌وه گوڵی سور ده‌كه‌ن دیاری و پێشكه‌شی ئازیزانیان ده‌كه‌ن.ئایا له كوردستاندا چۆن له‌م ڕۆژه ده‌ڕوانرێت.یاخود به‌رامبه‌ر به ڕۆژی 14/2 چی ده‌وترێت.ئاڕاسته بۆچونی شاعیره لاوه‌كانی وه‌رگرتوه‌و هه‌ریه‌كه‌یان به جۆرێك له‌سه‌ر ئه‌م ڕۆژه دووان:
سەرەتایەک بۆ ڕۆژی تەقلیدی سور
ئارەزووعبدالخالق كچه شاعیروله هه‌مان كاتیش‌دا مامۆستا ی بنه‌ڕه‌تیه له‌م ڕۆژه‌دا بۆئاڕاسته ووتی: لەوڵاتی پڕقەیران و پڕ ئەزمەی سوتەمەنی و موچەو کارەبادا، لەوڵاتیک دا مرۆڤەکان ڕۆژانە بەهەزارەها جۆر ماسک ئەسوڕێنەوەو ژیان ئەگوزەرینن،له‌لایه‌كی تریشه‌وه لەچواردەی دوودا هەموان خۆیان سەغلەت ئەکەن گوایە بەرامبەرەکەیان خوش ئەوێت.
با خۆشه‌ویستی کۆنەکەینەوە بۆ ڕۆژێکی تەقلیدی مەسیح
ئارەزووعبدالخالق ده‌شڵێت :بەڵێ ،ئەگەر هاوسەرانن ئەگەر خۆشەویستانن.ئەگەر دەسگیراندارەکانن...ڕۆژەکانی تەمەن زۆرن ئەگەر ئیوە بەڕاستگۆیی یەکترتان خوش بویت،با هەمووی کۆنەکەینەوە ولەڕۆژیکی تەقلیدی مەسیحدا،با ئیمە کلتورو ئادابی کوردەواری خۆمان لەدەست نەدەین.با هەمیشە بەتازەگەری و داهینان بەردەوام بین.
ئاڕه‌زوو ده‌ڵێت،کاکم گوڵی سور ئەکڕێت گوایە خۆشەویستەکەی خۆش ئەوێت کە بوو بە پانزەی دوو بەدواوە قسەی ڕەق و توڕەیی ئەکات بەدیاری. نانا ئازیزەکانم، بەسە ،بائیدی ئیمە ڕووحی سور بکەین بەدیاری،لەهەموو کات و سات و تەمەن و بەروارێکدا، با ئیدی عیشق لەناخمان بڕوینین بۆ خاک و بۆ وڵات .با بەهەموان بەڕووحیکی جوانەوە هەوڵ بدەین بۆ چاککردنی(مووچە تایین، کارەبا تایین، نەوت تایین)نه‌ك ڤالانتاین
14/2 گرنگه بۆ تازه كردنه وه ی په یمان و وه فاداریی
شاعیر هاشم چه مخارا له 14/2 ده‌لێت: به لای منه وه خۆشه ویستی شتێكه ئه چێته ناخی مرۆفێكه وه وه ده سه لأتی ئه و مرۆفه شی تیدا نییه به ڵكو ئیراده ی به رزی خودی كه سه كه ی له سه ره وه ك چۆن هه ر شتێكی تر یاد ئه‌كرێته وه بۆ تازه كردنه وه .وه ئه‌م ڕۆژه ش گرنگه بۆ تازه كردنه وه ی په یمان و وه فاداریی.
چه مخارا ده‌شڵێت، ئه‌شق ئه‌و ناوه جوانه‌یه هه‌رگیز هیچ كه‌س ناتوانێ بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری كراویش بێت له‌كه‌داری بكات ، ئه‌شق هه‌م خۆشه‌ویستییه‌كی موتڵه‌ق و بێسنووره و هه‌م پاكییه‌كی بێ وێنه و ئه‌وپه‌ری سنوورشكان و هه‌م شێتی و فه‌نابون له رۆح و جه ستهدایه ئه‌شق له گشت بونه وه رێكی ئادهمیا وجوودی هه یه هه‌ر كه‌سی له روانگه ی خۆیه وه پێناسه‌ی بۆ دیاری ئه‌كات ئه‌شق هێمایه‌كه بۆ سونبوڵی تادووربی لهدلما زیاتر خۆشه‌ویست و جێگات مسۆگه‌ره .
چه مخارا له ڕۆژی عاشقاندا هۆنراوهیهكیشی پێشكه‌ش كرد
ئه مڕۆ ڕۆژی عوشاقییه
گولی سورم بۆ هێناوی
تۆ تریفه ی مانگه شه وی
شنه ی ، ساماڵی ، هه تاوی
تۆ ناسكی وه ك نێرگزی
ئه تۆ به وری
تۆ بارانی ، تۆ وه ك ئاوی
تۆ له عیشق پیرۆزتری
ماچی لێوی
شه یدایه كی به جئ ماوی .
ئاسان نیە بەچەند وشەیەک باس لەخۆشەویستی و ڤالانتاین بکەین
تهنیائاواره ی كچه شاعیری لاو له‌م ڕۆژه‌دا ده‌ڵێت: ئاسان نیە بەچەند وشەیەک باس لەخۆشەویستی بکەین هەموان خاوەنی هەست و سۆزی تایبەت بەخۆمانین، بۆ ڕۆژی ڤالانتاینیش من دەڵێم با ئەم رۆژە بکرێتە ڕۆژی ئاشتەوایی دڵەکان و پەیماندانی خۆش ویستنی یەکتر.
پەیامی قەشە ڤالانتاین ئەوەبوە دڵەکان بەیەک بگەن
ئاواره‌ی شاعیر ده‌شڵێت: ئەو کەسانەی تائیستا نەیان توانیوە خۆشەویستی خۆیان بۆبەرامبەر دەرببڕن لەم ڕۆژەدا بە گولێکی سور یان سێوێکی بەمێخەک ڕێژ وەفاو خۆشەویستیان دەرببڕن. چونکە پەیامی قەشە ڤالانتاین هەر ئەوەبوە دڵەکان بەیەک بگەن و یەکتریان خۆشبوێت ، ئێمەش ئەم ڕۆژە بکەینە خۆشویستنی خاک و وڵات و مرۆڤایەتی .
جوانترین ڕوژ له سالدا ڕوژی ڤالانتاینه
شاعیرشنۆمحهمهد زاخۆش ده‌ڵێت: با ڤالانتاین نه که ین به به هانه ،مرۆڤ ئه گه ر ناخیان پڕ بێت له خۆشه ویستی و عه شق هه م‌و ڕوژێک ڤالانتاینه .جوانترین ڕوژ له سالدا ڕوژی فالانتاینه چونکه هه ست به خۆشی ده که ین و له و ڕوژه دا ده ر ئه که وێت که گولی سوور و هه نار و سێوی سوور ده کرێت به دیاری و وه ریئه گریت.
عه شق و خۆشه ویستی قانونێکه که به ربه ستی تێدا نییه
شنۆ ده‌لێت:عه شق و خۆشه ویستی قانونێکه که به ربه ستی تێدا نییه و کاتێک دێیته هوش ده بینیت عاشق بوه که واته با هه موان عاشق بین و هه م‌و ڕوژمان فالانتاین بێت، ناخمان پر بکه ین له گولی سوور چونکه هه ر ئه و عه شقه یه مه جبوری ژیانی جوانت ده کات و چژی ڕاسته قینه ت پی ده به‌خشێت ...عه شق بکه ین به به هانه ی روژانه ی ژیانمان ..هه م‌و ڕوژێک بکه ین به فالانتاین و گولی سوور و هه نار و سێوی سوور بکه ین به دیاری.