دۆسیە
گولی سور بۆڤالانتاین له‌ كوێوه‌ دێت؟
ڕاپۆرت: عه‌بدول نه‌جم

وێنه‌ :چاوان حسام

له‌ڕۆژی جیهانی خۆشه‌ویستیدا (ڤالانتاین )عاشقان و خۆشه‌ویستان ڕوو له‌ گوڵ فرۆشه‌كان ده‌كه‌ن و گوڵی سور بۆخۆشه‌ویسته‌كانیان ده‌كڕن و پێشكه‌شیان ده‌كه‌ن.گوڵفرۆشه‌كانیش سه‌رقاڵی فرۆشتنی گوڵی سورن .

ماڵپه‌ڕی ئاڕاسته‌ سه‌ردانی دوكانی گوڵفرۆشه‌كانی كرد له‌ شاری سلێمانی هه‌ر فرۆشیاره‌ی به‌ جۆرێك له‌ فرۆشتن و كڕین و گرانی گولی سور دوا.به‌لام سه‌رجه‌میان هاوڕابوون كه‌ له‌ رۆژی 14/2 فالانتایندا نرخی گوڵی سور گران ده‌بێت.

باكۆقادر قادر خاوه‌نی دوكانی گوڵی سروشتی فالانتاین بۆئاڕاسته‌ ڕایگه‌یاند:ئه‌و گوڵه‌ سورانه‌ له‌ هۆڵه‌نداو صین و ئێرانه‌وه‌ دێنین به‌لام گوڵی سوری هۆڵه‌ندی زۆر جوان و گه‌شه‌و ماوه‌ی 10 رۆژ ده‌مێنێته‌وه‌ و زۆرترین كڕیاریش داوای گولی هؤڵه‌ندی ده‌كه‌ن.

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی نرخی (چڵه‌ گوڵێك)چه‌نده‌ ،باكۆقادر ووتی:گوڵی هؤڵه‌ندی به‌ پێنج هه‌زاره‌و ئێرانی و سینیش به‌ 3 بۆ4 هه‌زار دیناره‌.به‌ڵام له‌ پێش یان دوای فالانتاین نرخه‌كانیان زۆر داده‌به‌زێت بۆ 2 تا 3 هه‌زار دینار.

باكۆ قادر ووتی ئێستا گوڵی سورگران بوه‌ تاوانی ئێمه‌ نییه‌ یان ئێمه‌ گرانمان نه‌كردوه‌ به‌ڵكو له‌ هۆڵندا گران ده‌بێت چونكه‌ خواستی زۆر له‌ سه‌ره‌.

خاوه‌نی دوكانی گوڵی سروشتی فالانتاین سه‌رو چڵ گوڵی پێشكه‌شی ئێمه‌ كردو هیوای ڕۆژی پڕڵه‌ خۆشه‌ویستی بۆخواستین.

 ئاڕاسته‌ ڕویكرده‌ دوكانی گوڵ فرۆشی جه‌مشید كه‌ له‌ شاری سلێمانیدا ناوبانگی هه‌یه‌  ،خاوه‌نه‌كه‌ی فه‌ریدون محه‌مه‌د به‌ م جۆره‌ دوا:سه‌ره‌تا فالانتاین له‌ هه‌موو عاشقان پیرۆزبێت.له‌م رۆژه‌دا داواكاری كڕینی گوڵی سور زۆره‌و ئێمه‌ش ڕۆژانه‌ له‌ كاتژمیر 6ی به‌یانی تا كاتژمێر 12ی شه‌و دوكانمان كراوه‌یه‌و گول ده‌فرۆشین .

گوڵفرۆشی جه‌مشید باسی له‌وه‌شكرد له‌ رۆژی جیهانی خۆشه‌ویستیدا نرخی چلێك گوڵی سوری هؤڵه‌ندی بۆ5 هه‌زاردینار به‌رزده‌بێته‌وه‌ كه‌ پێشتر فالانتاین به‌ 3 هه زاردیناربوو .

فه‌ریدون محمه‌د باسی له‌وه‌شكرد كوڕان و كچانی شاره‌كه‌م  وه‌ك یه‌ك دێن گوڵی سورده‌كڕن و زۆرجاریش به‌ ته‌مه‌نه‌كان دێن و گوڵ ده‌كڕن،ئه‌و گوڵ فرۆشه‌ ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد ،مه‌رج نییه‌ گوڵ ته‌نها كوڕ و كچه‌ عاشقه‌كان بیكڕن،نه‌خێر باوك یان دایك بۆڕۆڵه‌كانیان ده‌كرن یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌.

هه‌ر له‌ سه‌ردانه‌ كه‌ی ئاڕاسته‌دا بۆلای گوڵ فرۆشه‌كان چوینه‌ دوكانی گوڵفرۆشی سروشتی خۆشه‌ویستی و خاوه‌نه‌كه‌ی كه‌ هێمن ئه‌بوبوكرمه‌عروف بوو وتی:له‌م ڕۆژه‌دا هه‌رچه‌نده‌ قه‌یرانی دارایه‌ و نرخی گوڵیش گرانه‌ به‌لام كڕیاری گوڵی سور زۆره‌ و هه‌روه‌ها داواكاری و خواست له‌ سه‌ردیاری سور بۆفالانتاین زۆره‌ و هه‌ندێك جار فریاری كڕیاری ناخه‌ین له‌ بهر زۆری داواكاری .

گوڵفرۆشی سروشتی خۆشه‌ویستی وتیشی .گوڵی سوری هۆڵندی زۆرترین داواكاری هه‌یه‌ كه‌ نرخه‌كه‌ی دوو هه‌زار زیارترو گرانتربوه‌ له‌ پێش فالانتاین ،به‌لأم دوای فالانتاین نرخه‌كه‌ی داده‌به‌زێت .
هێمن ئه‌بوبه‌كر باشی له‌وه‌شكرد قه‌یرانی دارایی زۆر كاریگه‌ری هه‌بوه‌ له‌ سه‌ر كڕیاره‌كان به‌وه‌ی كه‌ سالأنی ڕابردوو كریار هه‌بوه‌ (100)چه‌پك گوڵی كڕیوه‌ ئه‌مساڵ هاتوه‌ 10 چه‌پكی كڕیوه‌ .

گوڵفرۆشی سروشتی ئامانج له‌ شه‌قامی سالم دوكانێكی تری گوڵ فرۆش بوو كه‌ ڕومان تێكرد و پاش سڵاو و پیرۆزبایی (عه‌لی ئه‌حمه‌د)ی خاوه‌نه‌كه‌ی وتی:سه‌ره‌تا پیرۆز له‌ هه‌موو عاشقان و گوڵی سور پیشكه‌ش به‌ سه‌رجه‌م خۆشه‌ویستان ،ئه‌مساڵ كڕیارزۆر نییه‌ تا ئیستا هۆكاره‌كه‌شی گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ كه‌ش و هه‌وا كه‌ ساردو باراناوییه‌ و دواتر دۆخی خراپی  ئابوری هاوڵاتی هۆكارێكی تره‌.

سه‌باره‌ت به‌  گرانی نرخی گوڵی سور عه‌لی ئه‌حمه‌د ووتی:بڕواتان بێت له‌ هۆڵه‌نداو ئیران و سین هه‌مان نرخی پێشوترا به‌لام براده‌رانی گوڵفرۆشه‌كانی خۆمان نرخ گران ده‌كه‌ن.به‌ لام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ هؤله‌ندا كه‌ سه‌رچاوه‌ی گوڵی سور هه‌رزان ده‌بێت له‌ به‌ر ئه‌و رؤژی خۆشه‌ویستیه‌ كه‌ چی ئێمه‌ به‌ هه‌لی ده‌زانین و گرانی ده‌كه‌ین .

ماڵپه‌ری ئاڕاسته‌ گوڵی سور پێشكه‌ش به‌ هه‌موو عاشقان  وخۆشه‌ویستان و پێشمه‌رگه‌ پاڵه‌وان و پارێزه‌ره‌كانی وولاته‌م ده‌كات و هیواخوازین سه‌رجه‌م ڕۆژه‌كان پڕبێت له‌ خۆشه‌ویستی و ئاشتی و سه‌قامگیری.











2233 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
Feb 13 2017 12:01PM
زیاتر ...
تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ