وتار
بنكه‌ى ژین ..
شوان كه‌ریم
بنكه‌ى ژین مه‌مله‌كه‌تى گێڕانه‌وه‌ى به‌سه‌رهات و ڕووداوه‌ مێژوویى وكلتورى وڕۆشنبیرى وڕۆژنامه‌گه‌رییه‌ , مه‌به‌ست لێى زیاتربۆ به‌زیندو ڕاگرتن وبوژاندنه‌وه‌ى كه‌له‌پورى به‌ڵگه‌نامه‌كانه‌  ,  مۆزه‌خانه‌ى ده‌ستنووس وپیره‌ په‌رتوكه‌ به‌نرخه‌كانه‌ وئه‌رشیفى فیلمه‌ به‌ڵگه‌نامه‌یى ومێژوویى یه‌كان وئه‌لبوومى وێنه‌ى كه‌سایه‌تی و به‌سه‌رهات وچركه‌ ساته‌كانى دیمه‌نى نایابى ساڵانی زه‌مه‌نه‌كانى ڕابردووه‌ كه‌بۆنى گوڵاویان لێده‌چۆڕێ  , گه‌نجینه‌ پاراستنى سه‌رچاوه‌و به‌ڵگه‌نامه‌ سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى یه‌كانه‌ وئه‌رشیفى سه‌رجه‌م بڵاوكراوه‌كان (ڕۆژنامه‌ , گۆڤار)ه‌ , كه‌ژماره‌ى ئه‌و ئه‌رشیفه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ (170) ژماره‌ تێده‌په‌ڕێنێت و كتێبخانه‌ى ده‌یان كه‌ڵه‌ پیاوى نووسه‌رو ڕۆشنبیرو ناسراوى گه‌له‌كه‌مانه‌ و به‌ به‌چاپگه‌یاندنى پترله‌سه‌د كتێبى نوسه‌رانى كورد له‌بواره‌كانى ئه‌ده‌ب وهونه‌رو بابه‌ته‌ كۆمه‌ڵایه‌تى وزانستى , زانیارى  , سیاسى ونه‌ته‌وه‌ییدا سه‌رمایه‌یه‌كى گه‌وره‌ى به‌خشی وه‌ته‌ كتێبخانه‌ى كوردى , هه‌روه‌ك كارگه‌ى په‌ره‌پێدان وچاككردنه‌وه‌ى بابه‌ته‌ زییان لێكه‌وتووه‌كانه‌ و پێشانگاى هه‌میشه‌یى ووشه‌ و مێژووى گه‌لى كورده‌  .
ئاوڕدانه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌و مه‌ڵبه‌نده‌و هاوكاریكردنى زیاتریان له‌پێناو پاراستنى ئه‌وده‌ستكه‌وته‌ مێژووییانه‌دا , شانبه‌شانى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌كانى پاراستنى سنوره‌كانى نیشتمان وسه‌ركه‌وتنه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌ , سه‌ره‌ڕاى  ده‌ركه‌وتنى كێشه‌وگرفته‌ سیاسى یه‌كان و سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یرانه‌ دارایى یه‌كان ئه‌ركێكى نیشتمانیى وپیرۆزه‌ , هه‌روه‌ك به‌ده‌نگه‌وه‌ هاتنى دڵسۆزانى نیشتمانیش له‌سه‌رمایه‌داران و ڕۆشنبیران و سیاسه‌تمه‌داران و هونه‌رمه‌ندان و كه‌سایه‌تى و سه‌رجه‌م توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگاى كورده‌واریش , به‌كۆمه‌ككردن وگه‌یاندن وهه‌ڵگرتنى ده‌ستنووس و بڵاوكراوه‌و په‌رتووك و ووێنه‌ مێژووییه‌كانیان له‌و مه‌ڵبه‌نده‌دا , كه‌ده‌شێ له‌لایه‌ك ببێته‌ سه‌رچاوه‌یه‌كى گرنگ و سودبه‌خش بۆ نه‌وه‌كانى داهاتوو تاله‌ ڕووى مێژوویى و زانستی یه‌وه‌ خوێندنه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌وه‌ بكرێت , له‌لایه‌كى تریشه‌وه‌ ناویان له‌نێو په‌رتوكى تۆمارى ئێستا بنه‌خشێنرێ و بۆ ئاینده‌ش ببێته‌ ئه‌ستێره‌ى پرشنگداربه‌ئاسمانى نیشتمانه‌وه‌   ..

‌‌ زیاتر ...
شوان كه‌ریم
سه ربه ست هه مه وه ندى
هه‌ژار نامیق
عه‌تا كه‌ریم‌
تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ